Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:46

بریکاری وەزارەتی پەروەردە: وەرزی دووەمی خوێندن دەکەوێتە پایزی داهاتوو

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردە ڕەتی کردەوە بە یەک وەرز کۆتایی بە ساڵی خوێندنی ئەمساڵ بێنن و بریکاری وەزارەتی پەروەردەش ئاشکرای کرد، وەرزی دووەمی خوێندن دەکەوێتە مانگی ئەیلوولی داهاتوو.

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارەکانی وەزارەت لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان هەمان بڕیاری لیژنەی بالای بەرەنگاربوونەی کۆرۆنایە و، ڕۆژی 10ی مانگ بڕیاری نوێ دەدرێت، چونکە ئێمە نازانین ڕەوشی کۆرۆنا بەرەو کوێ دەچێت، هەموو هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی پڕۆسەکەیە، بەڵام ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە بەرچاو دەگرین.

ده‌شڵێت: وەرزی یەکەمی خوێندن لە کاتی خۆیدا تەواو دەکرێت و بۆ وەرزی دووەم پێشتر وەزارەت بڕیاری خۆی داوە و لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دەست بە وەرزی دووەمی خوێندن دەکرێت.

لەبارەی ئەو دەنگویانەی گوایە هاوشێوەی عێراق لە کۆتاییی وەرزی بەهار کۆتایی بەساڵی خوێندن دێت، د. سەیوان عەلی دەڵێت: بە هیچ شێوەیەک نامانەوێ عێراق بکەینە نموونە و ئەزموونی ئەوان دووبارە بکەینەوە، لەبەر ئەوە، هیچ بڕیارێکی وەها نەدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.