Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:52

فەرەنسا.. ئافره‌تێکی کورد بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

کوردستان TV
100%


ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: ڕۆژی 31 ى ئازار، پیاوێک دەستگیرکرا بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا.
رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: پاش لێکۆلینەوەکان، دەرکەوت کە بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەر ئافره‌تێكی تەمەن 36 ساڵ و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ تاکە گومانلێکراویش هاوژینەکەیەتی کە تەمەنی 45 ساڵە و خۆشبەختانە دەستبەجێ دەستبەسەرکراوە  و گەیەندراوەتە بەشی چاودێری.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ماوەی چوار ساڵە ئەم خێزانە لە فەرەنسا نیشتەجێن و کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن و خاوەنی پێنج منداڵن، کە تەمەنیان لە نێوان 2 بۆ 16 ساڵانە.

 شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.