Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:27

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى ڕاگه‌یه‌ندرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕاگه‌یاند.
كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردووئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ قوتابیانى خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیه‌ندرا.
 قوتابیانى خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێبسایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان، کە ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سێنتەرەکان (1200) بەشدار بووە، دواى دەرچوونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى (72) كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەلپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (2021/4/7) ئەویش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت.

راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.