وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژەهراوییەوە دڵنیایی ده‌دات و رایگه‌یاند: پێویست ناکات خەڵکی زۆر بترسن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق هاتووه، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردۆته‌وه هاتووە، پێویست ناکات خەڵکی زۆر بترسن سەبارەت بەو پەڵە گازەی دوانۆکسیدی گۆگرد کە لە ئیتاڵیاوە ڕووی لە وڵاتانی ناوچەکە و عێراق کردووە، بەڵام پێویستە خەڵکی بەردەوام دەمامک بپۆشن و پەنجەرەکان دابخەن.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ده‌ڵێت: پێویستە هاووڵاتیان سپلیت دانه‌گیرسێت، ئه‌گه‌ر ئاو له ده‌ره‌وه بوو نه‌خورێته‌وه پێویسته شته خۆراكیه‌كان داپرۆشراو بن و سەری تانکی ئاو بە تەواوی دابخەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.