ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌قامگیری ئوردن دووپات كرده‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه میر حه‌مزه‌ی كوڕی شا حوسێن دووپاتی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه، به‌ڵام سووربوونی خۆی ڕاگه‌یاند كه به‌گوێی فه‌رمانه په‌سه‌ند نهكراوهكانیان ناكات كه فه‌رمانیان پێ كردووه له ماڵ نه‌چێته ده‌ره‌وه‌و پێوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه نه‌كات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه گرژی له نێوان حه‌مزه‌و شا عه‌بدوڵڵای زڕبرای تا دێت په‌ره‌ده‌ستێنێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ڕاسته‌و پاش ئه‌وه تۆماركراوه كه فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌ڕه‌شه‌ی له میر كردووه. هه‌ڵبه‌ت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌ستانی ئوردن ڕایانگه‌یاند كه پیلانێكی نه‌گریسانه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه ده‌یویست سه‌قامگیری وڵات تێكبدات میر حه‌مزه به‌شداری تێدا كرووه.
لای خۆیه‌وه میر حه‌مزه ڕه‌تی كرده‌وه به‌شێك بێت له‌و پیلانه‌و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ته‌نیا باسی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی كردووه.
حکومەتی ئوردن ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی پلانەکە شکستی پێهێنراوە و لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەکان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی چڕدان.
ده‌شڵێت: هەموو ئەو کەسانەش دەستگیر کراون کە لە نزیک بوون لە شازادە حەمزە بن حسینەوە، ناوبراو داوای لێکراوە دەستبەرداری ئەو چالاکیانە بێت کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەگەیەنێت.
ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌قامگیری ئوردن دووپات كرده‌وه.
بەتۆمەتى کودەتا، ژماره‌یه‌ك کەس لە ئوردون دەستگیرکران کە لەناویاندا زڕ برایەکى شا عەبدوڵا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.