Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:18

د. مەهدی ستونی :بڕیاری 688 هۆکار بوو بۆ دروست بوونی کیانێکی کوردی

کوردستان TV
100%

د. مەهدی ستونی - مامۆستای زانکۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بریاری 688 له‌ رووی كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی رایگه‌یاند
یه‌كه‌م بڕیار بوو كه‌ بوو به‌ هۆكاری دروست بوونی كیانێكی كوردی ، دوای كشاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ , به‌ڵام كورد توانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ به‌رێوه‌ ببه‌ن ، به‌ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان دوای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌ ، هه‌روه‌ها دروستبوونی حكومه‌تێك . 
كورد توانی سوود له‌ سلبیاتی شه‌ڕی ناوه‌خۆش وه‌ربگرێت و كوردستان دواتر بووه‌ عاملێكی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ . 


ئه‌مه‌ریكا رۆڵی خۆی هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدایه‌ ، ئه‌و بریاره‌ی 688 سیاسی بوو ، ئه‌وه‌ش وا بكات ئۆپۆزسیۆنێك له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بكات ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارێزراو بێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند .
پاراستنی كورد واتا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ . 
كورد له‌ ئێستادا پێویسته‌ هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی ئه‌و كیانه‌ و مسۆگه‌ركردنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بهاوێژین ، دامه‌زراوه‌كان به‌هێز بكه‌ین ، خۆی نیشان بدات كه‌ ده‌توانێت به‌ باشترین شێوه‌ خۆت به‌رێوه‌ ببات .
هه‌روه‌ها پێویسته‌ وا بكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بهێنیینه‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ . 
یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردیش زۆر گرنگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا به‌ تایبه‌تی . 
هه‌روه‌ها گرنگی دان به‌ پرسی پێكه‌وه‌ ژیان ، كه‌ له‌و بواره‌ زۆر گرنگی پێدراوه‌ .
بیسه‌لمێنیین كه‌ عاملی سه‌قامگیرین نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ .
عێراق  گرفتی زۆره‌ له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ تا ئێستا ، وه‌ك پادشای عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌ندێ كوتله‌ی مرۆڤ به‌ یه‌ك لكێندراوه‌ و هیچ هه‌ستێكی نیشتیمانی كۆیان ناكاته‌وه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.