Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:37

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە خه‌بات گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی ماتۆرسکیلی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
#7
100%

‎ئێوارەی ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی گوندی مه‌لا عمر - سفەیە، گەنجێكی تەمەن  19 ساڵان بەناوی ( کامەران جاسم) بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، كەوا گەنجە كە شوفێری ماتۆرسكیل بوو.
 
سەرچاوەیەك لەهاتوچۆی خەبات بە كوردستان تیڤی راگەیاند: رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان كامیۆنێكی بارهەڵگرو ماتۆرسكیلێك لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان گوندی سفەیەو گوندی مه‌لا عمر سەر بەقەزای خەبات روویداو، بەهۆیەوە گەنجێك گیانی لە دەستداو تەرمەكەی ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی شاری هەولێر كرا و له‌وێشه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ پزیشكی داد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.