د. شاڵاو عەبدولخالق مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بریاری 688 له رووی كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی رایگه‌یاند:
دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 و پێشتریش جه‌نگی كوێت، هه‌روه‌ها دوای ئه‌و كۆچرهوه ملیۆنیه‌ی كورد كه له ترسی درنده‌یی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس روویدا، هانده‌ر بوون كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بیر بكاته‌وه، فه‌ره‌نسا و توركیا‌و ئێرانیش نامه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نارد كه چاوێك بە سنووری عێراق و ناوچه‌كه بخشێننه‌وه.
روونیشیكرده‌وه كه بڕیاری ستراتیژیه‌تی ئه‌و پرسه دوای ئه‌و زوڵم و قه‌تل و عامه هات كه رژێمی دیكتاتۆری كه چه‌ندین ساڵ گه‌لی كوردستانی چه‌وسانده‌وه
سه‌ره‌تا ره‌هه‌ندی ئه‌و بڕیاره ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بوون به پله‌ی یه‌كه‌م دواتر مرۆیی بوو، دواتر په‌یوه‌ندی به میلله‌تی كورده‌وه هه‌بوو.
ئه‌وه‌ش وای كرد به‌ریتانیا بێته سه‌ر خه‌ت و ئه‌وانیش ئه‌مه‌ریكایان تێگه‌یاند كه بێنه ناو پرسه‌كه.
بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌و ساڵ زیاتر گرنگی به‌و پرسه ده‌دات، ئه‌مه مهسجێكه كه ده‌ڵێن ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی كردنی كورد، نامه‌یه‌كیشه كه واز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ناهێنیین.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ژمارەیەك كونسوڵی وڵاتان ناوی دوو شەقامی هەولێریان لە ساڵیادی بڕیاری ناوچەی دژەفڕین كران بە "سێر جۆن مەیجەر" و "نوای ئارام" لە یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش لەژێر چاودێریی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، ناوی شەقامێكی شارەكە كرا بە "نوای ئارام" و ناوی شەقامێكی دیكەش كرا بە "سێر جۆن مەیجەر" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا كە ڕۆڵی لە دەركردنی بڕیارەكەدا هەبووە كە بووەتە هۆی دانانی سنوورێك بۆ هێرش و هەڕەشەكانی رژێمی سەددام حوسێن بە تایبەتی لەكاتی كۆڕەوەكەی گەلی كوردستاندا.
دكتۆر شالاو عه‌بدولخالق رایگه‌یاند كه وتاره‌كه‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی له رووی دبلۆماتیهوه زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌ته‌كان مسۆگه‌ر بكه‌یت.
سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم رایگه‌یاند: ریفراندۆم كارێكی زۆر گرنگ بوو كوردی هێنایه ناو مێژوو په‌یامێكیشی نارده كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه‌ی پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تاقیكرده‌وه .
به‌لام پشتیوانی له كورد تا ئێستا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه كورد باڵانسی ناوچه‌كه‌ی راگرتووه له هه‌موو بابهتهكان كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی دێته سه‌ر خه‌ت كاتێك زوڵم ده‌رهه‌ق به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێت .
پاشه‌رۆژی عێراق نادیاره، هیچ سیسته‌مێكی سیاسی روونی نیه ته‌نها كورد هه‌وڵی سیسته‌می فیدراڵی ده‌دات كه مافه‌كانی تیا جێگیركراوه.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.