Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:39

لە ناوچەی کۆنی مووسڵ رێورەسمی جەژنی قیامه‌ بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە کڵێسای مار تۆما تایبەت بە مەسیحییەکانی کاسۆلیک لە گەڕەکی خەرزج لە ناوچەی کۆنی مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، رێورەسمی جەژنی قیامه‌ بەڕێوەچوو.

ساڵانە لە مانگی نیساندا، بەپێی باوەڕی مەسیحییەکان، جەژنی قیامه‌ی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەدەچێت، لەمساڵدا، ئەمە یەکەم رێورەسمە کە تایبەت بە جەژنی قیامه‌ لەلایەن مەسیحییەکانەوە لە شاری مووسڵ ئەنجام دەدەرێت.

ژمارەیەکی زۆر لە کڵێسا لە شاری مووسڵ ھەبوون کە لە ساڵانی رابردوودا لە میانی داگیرکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە زۆربەیان وێرانکران و سووتێندران.

کڵیسای مار تۆما یەکێک لەو کڵێسانەی کە دوای وێرانکردنی لەلایەن داعشەوە لە شاری مووسڵ دووبارە بنیاتنراوەتەوە.

جەژنی قیامه‌ بە یەکێک لە جەژنە گەورەکانی كریستیانه‌كان دادندرێت کە تیایدا مەسحییەکان یادی قیامه‌ی مەسیح دوای لەخاچدان دەکەنەوە و بە رۆژگرتنیان بۆ ماوەی چل رۆژ کۆتایی دێت. لە رێورەسمی جەژنی قیامه‌دا، مۆمێکی گەورە وەک نیشانەی ھەستانەوەی مەسیح دادەگیرسێندرێت و قوربانی پیرۆز دەکرێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.