بۆ كۆچی دوایی ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (مه‌سعوود ته‌ك) سه‌رۆكی گشتی پارتی سۆسیالیستی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
هه‌ڤاڵانی هێژا
به‌داخێكی گرانه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌ندامی ئێوه‌ی تێكۆشه‌ر و رێبواری رێگه‌ی بارزانی نه‌مر ره‌مزی شهعبانمان بیست و زۆر نیگه‌رانی كردین.
كۆچی دوایی خوا لێ‌خۆش بوو زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ پارته‌كه‌تان و بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام پشتڕاستین كه هاوسه‌نگه‌رانی كاك ره‌مزی ئاڵاكه‌ی ده‌ستی به به‌رزی و بڵندی راده‌گرن.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و له رێگه‌ی ئێوه‌یشه‌وه ئاراسته‌ی هاوسه‌نگه‌ران، كه‌سوكار و ماڵبه‌تی كاك ره‌مزی شه‌عبان، ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
رۆحی شاد و جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت.
مه‌سعوود ته‌ك
سه‌رۆكی گشتی پارتی سۆسیالیستی كوردستان
5/4/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.