Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:39

لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا سێ جار هێزەکانى هاوپەیمانان له‌ عێراق کرانە ئامانج

کوردستان TV
100%

له‌ عێراق لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا سێ جار هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کرانە ئامانج.
 
سێ بۆمبی چێنراو بە دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگاکانی دیوانییە و بابل و لە ناوچەى یوسفیە تەقینەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی دیوانییە تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەروەھا بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی بابل تەقیوەتەوە. خۆشبه‌ختانه‌ تەقینەوەکان زیانی گیانیان نەبووە.

هه‌روه‌ها میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، لە ناوچەى یوسفیەى باشوورى بەغدا بۆمبێکى چێنراو بە کاروانێکى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیدا تەقیوەتەوە، هیچ زیانێکى گیانى نه‌بووه‌.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات و لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و پێنج سه‌د سەربازی ئەمریکان.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.