كاتژمێری 9 بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكدا لەناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستداو 2 كەسی تریش بریندار بوون، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا .
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان هاتووه، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و بەهۆیەوە دوو كەس لەهەردوو بنەماڵە بریندار بوون و هاووڵاتییەكی تریش كە دوكانی لەوناوە هەبووە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .
دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بەتۆمەتباران بووەو ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە .
لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.