رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: كه بۆ یەکەمجار توانیمان لیستەک لەو ئافرهتانه بەندکراوانەی بەندیخانەی ئورومیە بەدەست بێنین کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
رێكخراوهكه رایدهگهێنێت: بە پێی بەدواداچوونەکانیمان ، لهئێستادا 12 ئافرهت بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" (قەتڵ) لە بەندی ئافرهتانی بەندیخانەی ئورومیە ڕاگیراون و چاوەڕێی جێبەجێ کرانی سزاکەیان دەکەن.
ههنگاو شوناسی ئەو 12 بەندکراوە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە ئاشكرا دهكات بهم شێوهیه:
1_ موحێبەت مەحموودی، خەڵکی ئورومیە
2_ زەهرا فەرهادی، خەڵکی ئورومیە
3_ پەریسا مورادی، خەڵکی بۆکان
4_ نیشتمان محەممەدی، خەڵکی سەردەشت
5_ گوڵزار ئەحمەدییان، خەڵکی سەردەشت
6_ فەرانەک بەهەشتی، خەڵکی تکاب
7_ سوهەیلا نێعمەت زادە، خەڵکی میاندواو
8_ موژگان عەبدوڵاهی، خەڵکی مەهاباد
9_ زەینەب خالید، خەڵکی سەردەشت
10_ موژگان ئازەرپیشە، خەڵکی ئورومیە
11_ تەهمینە دانش، خەڵکی خۆی
12_ زیبا ( ناوبانگ نادیار) خەڵکی بۆکان
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە ئەکات کە ئەگەر هەرچەشنە زانیارییەکیان سەبارەت بە وردەکاریی کەیسی ئەو ١٢ بەندکراوە هەیە پێوەندی بە هەنگاو بکەن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو سەبارەت بە کەیسی ئەو کەسانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.