Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:54

مسته‌فا کازمی: به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆک بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیدا بوومه

كازمی: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%


مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" باس له‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

مسته‌فا كازمی، له‌ میانەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی كه‌نداو، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ سعوودیه‌ و دواتریش بۆ یٔیمارات بوو، به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی نزیكایه‌تی و دۆستایه‌تی خۆی كردووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردستان، دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا یٔاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ كورده‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ نییه‌ و مێژووێكی درێژی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان بۆ رێككه‌وتن و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ كورت نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیدا بوومه‌".

یٔاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش ده‌كات، وه‌ك دۆستی نزیك و برا و برازای خۆی وه‌سفیكردوون، راشگه‌یاندووه‌، بۆ گفتوگۆی زیاتر سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، گفتوگۆ ده‌بێت له‌ باره‌ی قۆناغی داهاتووی سیاسی عێراق، كه‌ یٔێستا له‌سه‌ر یٔه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ رێككه‌وتوون.

له‌ باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ش له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا یٔاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق تێبینی و بۆچوونی خۆیان له‌ باره‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌ هه‌بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.