Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:34

وەزارەتی تەندروستی عێراق: گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەهەڵکشانە

کوردستان TV
100%

گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق بەرزبووەوە بۆ 14 هەزار و 463 کەس و لە ئوردن-ش، گەیشتە حەوت هەزار و 201 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە 33 کەسی دیکەی تووشبووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 368 کەس تووشی پەتاکە بوون و پێنج هەزار و 303 کەسیش دوای تووشبوونیان، پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی ئەوانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 14 هەزار و 463  کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 873 هەزار و568 کەس و ژمارەی ئەوانەشی چاکبوونەتەوە بەرزبووەتەوە بۆ 778 هەزار و 535 کەس.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.