تیمه‌كانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە 22 هەزار دۆلاری لەماڵێك دزیبوو .
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 23-3-2021 ، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چۆتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە ، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووەو هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە ، بۆیە گەران بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكردوو توانرا بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیوویەتی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ ) بەبڕیاری داوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه‌تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە لەڕۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوەو دزی لێكردون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.