Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:55

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو ئافرەت گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

مقدەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای تورانى سەر بە ناحیەی ڕزگاری ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی توێتا ، نیسان ڕوویدا لە ئەنجامدا دوو ئافرەت کە هەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون بەناوەکانی (نعیمە احمد ڕەزا) لەدایکبووی 1955 دانیشتووی گوندی بنە بەراز و ( گەمرە حسین جراد ) کە لەن ەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی مەندەلیە گیانیان لەدەستداو شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون .

راشیده‌گه‌ێنێت: لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراون، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سەرجەم بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.