به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ڕه‌مزی شه‌عبان ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یمانگای عێراقی بۆ پاڵپشتی فیدڕاڵی سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سهرهخۆشییهكه:
بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی،
بەڕێز، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکڕاتی کوردسان،
سڵاوووو ڕێز،
بە ناوی تەواوی کارمەندو ئەندامانی پەیمانگاکەمان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەینین بە بۆنەی کۆچی دوایی برای بەڕێز کاک ڕەمزی شەعبان ماوەیەکی کەم لەگەڵ ئەو زاتە دڵسۆز‌و ڕاست گۆیە تێکەڵ بووین وەلێ قەدەر ڕێگەی نەدا کاروان درێژە بکێشێت، لە خودای گەورە داواکارین کۆچ کردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە بدات،
والسەلام و علیکم و رحمە اللە و برکاتە.
پەیمانگەی عێڕاقی بۆپاڵپشتی فیدڕاڵی،
هەولیر. 5 ی نیسانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.