کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات ئاشکرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: پێویسته گه‌شتیاران هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌ندروستی ره‌چاو بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاوکردەوە، گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا و ئەبوزەبی و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
كۆمپانیاكه راشیده‌گه‌ێنێت: كه یەکەم گەشتی گواستنەوەی نیشتیمانی لە 1ی ئایار دەستپێدەکاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی هەموو مەرجە تەندروستییەکاندا دەبێت، کە دەگیرێنەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.