Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:31

زانا مه‌لا خالید : پرسی بودجه‌و په‌سه‌ندکردنی ده‌ستکه‌وتێکه‌ بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و  مافێکی ده‌ستوورییه

کوردستان TV
100%

زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌سته‌كه‌وت دۆستی زۆره‌ و شكستیش بێ خاوه‌نه‌ رایگه‌یاند: له‌ كابیه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تی به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو هه‌ره‌شه‌كان و به‌ربه‌سته‌كان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كێشه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: له‌ناوبردنی سه‌روه‌ریه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بدرێت له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نه‌كه‌وه‌.

وتيشي: پارتی ثابةندي ئةوةية كة  له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشبه‌ختانه‌ بضنة سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنێت .

ئاماذةي بةوةشكرد، له‌ دوایین هه‌لبژاردنى ساڵی 2018 پێویسته‌ خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بێت بۆ ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ پارته‌كان به‌رز ده‌كرانه‌وه‌ , ئایا  كێ راستگۆ بووه‌ و كێ راستگۆ نه‌بووه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌ رایگه‌یاند: پرسی بودجه و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستكه‌وتێكه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و مافێكی ده‌ستوورییه‌، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا جیبەجێکردنی لەسەر بودجە گرنگ و باشە ئەگەر جێبەجێ بکرێت.

زانا مه‌لا محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: ناكرێت تیمی حكومه‌ت, شه‌ڕی وه‌رگرتنی پۆسته‌كان بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تیش هه‌ڵنه‌گرن و له‌گه‌ڵ رای ئۆپۆزسیۆن و لیستەکانی تر بن و هەروەها ناشکرێت تانه‌ له‌ حكومه‌ت بدرێت و خۆت له‌ ناو حكومه‌ت بیت .

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان پرسێكی گرنگه‌ ، فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵی داوه‌ هه‌نگاوه‌كان ته‌فعیل بكرێته‌وه‌ و بنوسرێته‌وه‌.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

 

 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.