Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:49

پێنج هه‌زار و 368 که‌سی دیکه‌ له‌ عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٣٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٣٠٣ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.