Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:29

نێچیرڤان بارزانی: کاکه‌ ڕەمزی شەعبان هەموو تەمەنی خۆی بۆ دۆزی ڕه‌واى گەلەکەی و ئامانجه‌کانى ته‌رخان کرد

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ڕه‌مزی شه‌عبان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

هەواڵی كۆچی دواییی پێشمەرگە و تێکۆشەر و سیاسەتكاری ماندوونەناس و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان خوالێخۆشبوو ڕەمزی شەعبان خەمبار و دڵتەنگی كردین. سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ى بەڕێزیان و لە جەنابی سەرۆک و له‌ خۆمان و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و هەڤاڵان و جەماوەری پارتی دیموکراتی كوردستان دەكەم، هاوبه‌شى خەمی هەمووانم.

كاكه‌ ڕەمزی شەعبان لەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە سەرڕاست و نیشتمانپەروەرانە بوو کە بێ دابڕان و ماندووبوون، هەموو تەمەنی خۆی بۆ دۆزی ڕه‌واى گەلەکەی و ئامانجه‌كانى ته‌رخان کرد. بەوپەڕی ئەمانەت و دڵسۆزییه‌وه‌ ئەرکه‌كانى بەجێ دەگەیاند و هەرگیز کەمتەرخەمی و دوودڵی و ساردبوونەوەی لێ نەبینرا.

نەوەی ئەو تێکۆشەرە پێشەنگانەی پارتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بوو کە لە ڕۆژگار و قۆناغە سەختەکانی شۆڕش و به‌ره‌نگاریدا، بێ ترس و سڵەمینەوە بەگژ دژواری و ئاستەنگەکاندا چوونەوە و بە هەڵوێست و ورەی بەرز و خۆڕاگرییان، ڕێگای خەباتیان بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕۆشن کردەوە. لەدەستدانی، زیانێکی گەورەیە بۆ پارتی و بۆ هەموو تێکۆشەران، بۆ خۆشم لەدەستچوونی برایەکی گەورە و مامۆستایەکی بە ئەزموون بوو.

یاد و ناو و ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو ڕه‌مزى شه‌عبان بۆ هەمیشە به‌ زیندوویى دەمێنێته‌وه‌. خوای مه‌زن گیانى شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵە و هەڤاڵانی و بە هەموومان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

2021/4/4

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.