Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:23

به‌رده‌ڕه‌ش.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌ ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌ڕه‌ش - كه‌ڵه‌ك ڕوویداو به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێك بوو به‌ قوربانی.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ حازم مه‌حه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیلێدا ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ ماوه‌یه‌كه‌ ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌ره‌ش- كه‌ڵه‌ك زیادی كردووه‌.

سه‌نگه‌ر گۆران

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.