Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:04

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ره‌مزی شه‌عبان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 
 پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان:
به‌رێز / مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی به‌رێز  ڕه‌مزی شه‌عبان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ مان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین دڵنه‌واییتان بداته‌وه‌و دواناخۆشیتان بێت.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.