Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:42

حزبی زەحمەتکێشان: رەمزی شەعبان هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان تەرخان کردبوو

کوردستان TV
100%

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی  ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سه‌ره‌خۆشی له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات.

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک رەمزی شەعبان ، راشیده‌گه‌ێنێت: خوالێخۆشبوو هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو.

ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان: 


بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پرسەنامە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک رەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی  بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان - مان بە هۆی نەخۆشییەوە بیست ، کاک رەمزی شەعبان هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو،  لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی پارتی و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت. ڕوحی کاک رەمزی بە بەهەشت شاد بێت.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.


مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
4ی نیسانی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.