Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:55

5 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: لە چەند ڕووداوێکی جیاوازدا 5 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 500 کۆچبەری دیکەش گەڕێنرانەوە وڵاتی لیبیا.
لووتكه‌ رایده‌گه‌ێنێت: رۆژی چوارشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە چەندین کۆچبەری تێدا بوو، دوو ژن و سێ منداڵ نوقمی دەریاکە بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەلەمەکە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەڕێ کەوتبوو و دەیان کەسی هەڵگرتبوو و ئامانجیان گەیشتن بوو بە ئەوروپا.  
شایەنی باسە، لەم هەفتەیەدا پاسەوانانی کەناراوەکانی لیبیا ڕێگریان لە 1000 کۆچبەر کردووە لە گەیشتنیان بۆ ئەوروپا و گەڕێنراونەتەوە بۆ لیبیا. 
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە بەرواری 1 کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا 1 نیسان، 232 کۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا گیانیان لەدەستداوە. بەهۆی ناهەمواری بارودۆخی لیبیا، دانیشتوانی وڵاتەکە چەندین ڕێگای جیاواز دەگرنە بەر لەپێناو گەیشتن بە ئەوروپا.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.