Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:43

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: مەشق‌ و راهێنانەکان بەپێشمەرگە نەوه‌ستاوە

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان رایدەگەیەنێت بەرنامەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و راهێنانەكان بەشێوەی ئاسایی خۆی بەرێوەدەچێت و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا  كاریگەری نەكردۆتە سەر  پرۆسەكە.
لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان بە  پێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه‌: ساڵانە  وەزارەتی پێشمەرگە بەرنامەیەكی تایبەت بۆ مەشق‌وراهێنان بە لیواكانی پێشمەرگە دادەرێژێت، ئێستا ئەو بەرنامەیە دەستی پێكردووە و پێشمەرگە لە مەشق‌و راهێنان بەردەوامن.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: لەسەر دراوە كاریگەری نەكردۆتە بەرنامەكەی مەشق وراهێنان بەپێشمەرگە، پڕۆسەکە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی داندراوە بە شێوەیكی ئاسایی بەرێوەدەچێت.
لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  لەكاتی ئێستا مەشق و راهێنانەكان  بە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر دەستی مامۆستایانی ناوخۆن و  سەربەوەزارەتی پێشمەرگەن، كە پێشتر لەلایەن هاوپەیمانەوە بۆئەو مەبەستە ئامادەكراون.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.