Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:29

شارەوانی ئاکرێ 25 تۆن پاشماوەی گەشتیارانی هەڵگرتەوە

کوردستان TV
100%


تیمەكانی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ، لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەڵمەتێكی فراوانیان لە چەند شوێن و ناوچەیەكی گەشتیاری بەڕێوەبرد و بە هەزاران تۆن خۆڵ و خاشاكیان هەڵگرتەوە.

 لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكەی ژینگەپارێزی شارەوانیی ئاكرێ، كە چەند ڕۆژێكی خایاند، زیاتر لە 25 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران لە چەند شوێنێكی گەشتیاریی سنوورەكە هەڵگیرایەوە و دواتر بۆ شوێنی چارەسەركردن گواسترایەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكات رەچاوی پاكوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەكان بكەن و لەدوای خۆیان پاشماوەكانیان فڕێ نەدەن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژینگە و شوێنە گەشتیارییەكان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.