وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی دەستەی دهستهی پاراستن و چاككردنی ژینگه پرسی پاراستن و بایەخدانی زیاتر بە ژینگەی كوردستان و بابەتی ریسایكلین و زیادكردنی ڕێژەی سەوزاییان لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد و لەمبارەیەوە پلانی نوێ و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوانیان بە پێویست زاندرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە (4ی نیسانی2021) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان كرد و پلانی نوێ بۆ بابەتی ژینگە و زیادكردنی رێژەی سەوزاییان تاوتوێ كرد.
لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، لەپێناو بایەخدانی زیاتر، تیشكیان خستە سەر پرسی ژینگە و كارگەكانی ریسایكلین و زیادكردنی رێژەی سەوزایی و شوێنە گەشتیارییەكان، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە پێویست زاندرا و جەختیش لە كاركردنی بەیەكەوەیی و پلانی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان كرایەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە پرسی ژینگەیان تاوتوێ کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.