نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، عه‌لی سیستانی بڵاویكرده‌وه كه 14ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، عه‌لی سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رۆژی سێشه‌ممه، 13ی ئه‌م مانگه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و ھاتووه:
"رۆژی چوارشه‌ممه، 14ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ھێشتا وه‌قفی سوننه له عێراق یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریی نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه 13ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.