له بازگه‌كانی ھاوسنوور له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێمی كوردستان، رێگا بهھاوردهكردنی سه‌وزه و میوه نادرێت بھێنرێـته نێو كه‌ركووكه‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیی عێراق رێگا بهھاوردهكردنی ژماره‌یه‌ك جۆری سه‌وزوه و میوه نادرێت و ئه‌وه‌یش نرخی ژماره‌یه‌ك میوه و سه‌وزه‌ی له بازاڕه‌كان گرانكردووه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله بارھهڵگرانهیشی سه‌وزه و میوه‌ی هاورده‌كراویان باركردووه له بازگه‌كان رێگا به‌ھاتنه ژوره‌وه‌یان نادرێت و به‌شێكیش له‌وان سهوزهواتهكانیان له نزیك بازگه‌كان فڕێ ده‌ده‌ن.
قه‌ده‌غه‌كردنی ھاورده‌كردنی سه‌وزه و و میوه بۆ شاره‌كانی عێراق له‌كاتێكدایه ھێشتا به‌روبوومی سه‌وزه و میوه‌ی خۆماڵی نه‌ھاتۆته به‌رھه‌م و بازاڕه‌كانی عێراق له‌ئێستادا له قۆناغی چاندنی تۆ‌و و به‌روبوومه كشتوكاڵییهكاندایه و له مانگی پێنج‌دا ئاماده ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێكه له كاسبكارانی بازاڕی عه‌لوه‌ی شاری كه‌ركووك گوتی: به‌ھۆی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاورده‌ی سه‌وزه و مێوه بۆ نێو شاری كه‌ركووك، نرخی به‌شێكی زۆر له سه‌وزه‌كان گرانبوون و ھهندێكیشی خراپ بووه و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت.
گوتیشی: پێشووتر نرخی یه‌ك كیلۆگرام ته‌ماته به 200 دیناری عێراقی بوو، به‌ڵام ئێستا نرخی یه‌ك كیلۆگرام ته‌ماته به 600 دینار ده‌كڕدرێت و به‌ھه‌زار دینار له بازاڕه‌كانی شاره‌كه ساغ ده‌كرێـته‌وه.
یه‌كێكی تر له خاوه‌ن كۆگاكانی بازاڕی عه‌لوه‌ی خان خورمای كه‌ركووك له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی سه‌وزه و میوه گوتی: له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ راگرتنی ھاتنی به‌روبوومی سه‌وزه و میوه بۆ نێوخۆی عێراق، به‌راوورد به رابردوو رێژه‌ی سه‌وزه و میوه له بازاڕی عه‌لوه كه‌می كردووه و خواستیش له‌سه‌ر ئه‌و شتومهكانهیش زۆرن و به‌شێك له‌و سه‌وزانه خواردنی رۆژانه‌ی خه‌ڵكین.
گوتیشی: كه‌مبوونه‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی ھاورده‌كردنی ئه‌و سه‌وزه و میوانه، وایكردووه نرخه‌كانیان سێ ھێنده‌ی رابردوو زیادبكات و بازاڕی كڕین و فرۆشتنیش كه‌م بكات.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیی عێراق، 23 جۆری سه‌وزه و میوه ھاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌كراوه و نابێت بھێنرێته پارێزگاكانی عێراقه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.