به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت:بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستە خوشك و برایانی كریستییان دەکەین و هیوای جەژنێکی ئاسوودەو کامەرانتان بۆ دەخوازین.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم نەتەوەو ئاین و ئاینزاکانە، هەمیشە جەژن و خۆشییەکانمان لەسایەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکتر بەش کردووە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: لەم جەژنەدا جارێکی‌تر جەخت لەپێکەوەژیان و لێبووردەیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، وڵات و نیشتیمان موڵکی هەمووانەو ئەرک و مافی بەسەر هەموومانەوە بەیەکسانی هەیە. هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خانەوادەو دۆست و ئازیزانتان بەخۆشی بەسەربەرن.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایده‌گه‌ێنێت: دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەر شاد‌و بەختەوەربن.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان: کوردستان موڵکی هەمووانەو ئەرک و مافی بەسەر هەموومانەوە بەیەکسانی هەیە
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبۆنەی جەژنی قیامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.