سه‌رۆك بارزانی به بۆنەی شه‌ست و دووه‌مین ساڵیادی به‌ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: رۆژنامه‌ی (خه‌بات) هەمیشە مینبەرێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە و ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییەكاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسییە.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی یه:
بەناوی خوای مەزن و میهرەبان
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات
سڵاو و رێز...
به بۆنەی یادی 62 ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا، هەمیشە رۆژنامه‌ی (خه‌بات) مینبەرێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە. ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییەكاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هەیە
و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسییە. رۆژنامه‌ی (خه‌بات) له ریزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه راستگۆیانه كاری له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و رۆشنبیری‌دا كردووه.
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی و سوپاسمان بۆ یه‌ك به یەكی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه‌یه، هیوای سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
4ـی نیسانی ـی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.