Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:43

که‌شناسێکی عێراقی: شه‌پۆڵێکی گازی ژه‌هراوی به‌ره‌و ئاسمانی عێراق به‌ڕێوه‌یه‌

شه‌پۆڵێكی گازی ژه‌هراوی به‌ره‌و ئاسمانی عێراق به‌ڕێوه‌یه‌
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی ده‌ڵیت: شه‌پۆڵێكی گازی ژه‌هراوی دوانه‌ئۆكسیدی گۆگرد به‌ ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه‌، مه‌ترسی دروست ده‌كات. 

شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌ورووپا سادق عه‌تیه‌ ده‌ڵێت، له‌ ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوودا شه‌پۆڵێكی گازی ژه‌هراوی كه‌ له‌ دوانه‌ ئۆكسیدی گۆگرد پێكهاتووه‌ به‌ره‌و ‌ئاسمانی عێراق ده‌چێت، به‌ڵام جێگیر نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌رۆیشتن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ چڕی زۆردا گازی دوانه‌ ئۆكسیدی گۆگرد به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ژه‌هراوییه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ عێراق جێگیر نابێت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت. 

ده‌شڵێت، ئه‌و گازه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانێك له‌ دورگه‌ی سقڵیه‌ له‌ ئیتاڵیا ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ی با به‌ره‌و ناوچه‌كه‌مانی ده‌هێنێت و به ‌ئاسمانی سووریا و عێراق و توركیا تێده‌په‌ڕێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.