Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:30

مسته‌فا کازمی به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێکه‌وت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێكه‌وت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵا عێراقی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێكه‌وتووه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ تاوتوێكردنی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بواردا.

شایانی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو مسته‌فا كازمی سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردو له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ واژووكرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.