Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:32

بەڕێوەبەر و ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا تووشی کۆڕۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت:بەڕێوەبەر و زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتەکە توشی کۆرۆنا بوون.  

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا  بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

راشیده‌گه‌ێنێت:  بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لە رێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.