Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:31

له‌ تورکیا 186 که‌سی دیکه‌ بە‌کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

زیاتر له‌ 44 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆڕۆنا بوونه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا به‌ گشتی 44 هه‌زار و 756 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆڕۆنا بوونه‌، 1483 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون و 186 كه‌سیش به‌ هۆی كۆڕۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ توركیا به‌ گشتی 3 ملیۆن و 445 هه‌زار و 52 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 32 هه‌زار و 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 2 هه‌زار و 231 كه‌سیش له‌ ژێر چاودێری چڕی پزشكیدان.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.