لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: كهتیمەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بە بەردەوامی كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان دەكەن و هەروەها پرۆژەی دروستكردنی شەقامی نوێش جێبەجێ دەكەن، لەم چوارچێوەیەدا لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەی قیڕتاوكردنی سایدی دووەمی گەڕەكی خاك – ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ جێبەجێ كرا كە ئەم شەقامە هاتوچۆیەكی زۆری شۆفێران و هاووڵاتییانی بەسەرەوەیە.
پرۆژەی قیڕتاوکردنی سایدی دووەمی گەڕەکی خاک - ڕاپەڕین، لە چەمچەماڵ لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی چەمچەماڵ لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت كە بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان لە سنووری شارەوانییەكە دەبێت.
هەروەها پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لەسەر داهاتی شارەوانییەكان بەردەوامە بۆ بایەخدانی زیاتر بە شەقامەكان لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران.
لەچهمچهماڵ چهند پڕۆژهیهکی خزمهتگوزاری ئهنجامدهدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.