Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:52

زانیاری کەسیی 533 ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووک لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە

کوردستان TV
100%

لە پلاتفۆرمێکی ھاککردندا، زانیاری کەسیی 533 ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووک لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

ماڵپەڕی ‘‌Business Insider‌‌ لە ھەواڵێکیدا رایگەیاند، لە پلاتفۆرمێکی ھاککردندا، ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری کەسیی 533 ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووک لە 106 وڵات بە خۆڕایی لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ھەواڵەکە، زیاتر لە 32 ملیۆن کەس لەوانەی زانیارییەکانیان بڵاوکراوەتەوە لە ئەمریکا-ن، 11 ملیۆن کەس لە بەریتانیا، شەش ملیۆن کەس لە ھیندستان-ن.

ھەر بەپێی ھەواڵەکە، زانیارییەکان ژمارەی تەلەفۆن، زانیاری شوێن، رێککەوتی لەدایکبوون و زانیاری ئیمەیل لەخۆدەگرێت.

لای خۆیانەوە، شارەزایانی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت، ھۆشدارییان لە بەکارھێنانی زانیارییەکان لەلایەن ھاککەرەکانی کۆمپیوتەرەوە بە مەبەستی ساختەکاریی و فێڵکردن، دایەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.