Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:57

له‌رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 4- 4 - 2021  لە نزیک گوندی تالستای بناری چیای قەلەندەر  ھاوولاتی (سولێمان مسته‌فا ) ناسراو بەحاجی بەڕووداوی هاتووچۆ و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا.

ئەوھاولاتيیە پیشەی پێشمەرگەیە ودانیشتووی گوندی پیرەکە یە لە سنوری دەشتە ھێرتی دەڤەری سیدەکان،بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی کەلە کەسوکاری وەری گرتووە، سولێمان لەگەل چەند کەسێکی دیکەی دانیشتوی گوندەکەیان بەیانی زوو بۆ ھێنانی ڕێواس وگژو گیای بەھاری بەڕێکەوتون بۆ چیای قەلەندەر و بەھۆی سەختی و خرابی ڕێگا لاوەکییەکان لەنزیک گوندی تالستانی سەربەقەزای مێرگەسۆر ئۆتۆبێلەکەی لێ وەرگەڕاوە و ناوبراو دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە وتەواوی سەرنشینەکانی دیکەش سەلامەتن.

مه‌هدی داود
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.