Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:27

مەسرور بارزانی: کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان لە ناخەوە خەمباری کردم

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: كۆچكردوو لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو.

کۆچی دوایی کاک ڕەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی  مەکتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ناخەوە خەمباری کردم.، کاک ڕەمزی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەر بوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا ، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو.

بنەماڵەکەشی ڕۆڵێکی دیاریان لە شۆڕشەکانی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و  ئەندامان  ولایەنگرانی پارتی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم .

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.