دکتۆر مەمدوح عبادی رایگهیاند: لەسایەی سەری مەلیک عهبدوڵڵا گەلی ئوردن هەمیشە لە خۆش گوزەرانی دا بووە.
دکتۆر مەمدوح عبادی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئوردن، له لێدوانێكی تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی رایگهیاند: ئەوەی ئەمشەو کرا کودەتایەکی پێشتر پلان بۆ دارێژراو بوو.
جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئوردن راشیگهیاند: مەلیک حەمزە زڕ برای مەلیک عەبداللە پێشتریش کاری هاوشێوەی کودەتای کردبوو، بەڵام لە نێو خۆیاندا مەسەلەکەیان بێ دەنگ کردوو مەلیک حەمزەش بڕیاری دابوو دەست لە کاروباری دەوڵەت وەرنەدات، وەلێ ئەمجارە بڕوا ناکەم بە هیچ شێوەیەک لێی خۆش بن.
دکتۆر مەمدوح گوتیشی: ئەو پلانە دەستی دەرەکیشی تێدایە دڵنیام بەیانی و ڕۆژانی دابێت هەموو شتەکان بە ڕوونی بە دیار دەخرێن.
عەبادی گوتی: لەسایەی سەری مەلیک عهبدوڵڵا گەلی ئوردن هەمیشە لە خۆش گوزەرانی دا بووە بۆیە خەڵکی وڵاتیش لەگەڵ مەلیک و حکومەتە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.