فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی رهمزی شهعبان، پرسهنامهیهكی بڵاوكردهوه.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی بەڕێز رەمزی شەعبان، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتیمان بیست، کە بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
کۆچی دوایی هەڤاڵ رەمزی شەعبان، کە نموونەی کادیر و سەرکردەیەکی دڵسۆز و سادە بوو، کۆستێکی گەورەیە.
وەک فراکسیۆنی پارتی، سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو، بەر رەحمەتی خۆی بخات.
انا لله و انا الیە راجعون
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
3ـی 4ـی2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.