Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:02

راگەیاندنی پارتی: رۆژنامەی خەبات قوتابخانەیەکی میدیاییە بۆ بەرهەمهێنان و پێگەیاندنی کادیری لێھاتوو

کوردستان TV
#7
100%

دەزگای رۆشنبری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی(62)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرنووسەر و نووسەر و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەكه‌ كرد.

ھەڤاڵی بەڕێز/ سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی (خەبات)

بەڕێزان/ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و نووسەر و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی(خەبات)

مایەی شانازییە بۆ رۆژنامەگەریی كوردیی كە خاوەنی رۆژنامەی (خەبات)ە ئەو رۆژنامەیەی کە یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی كوردییە بێسرەوتن بەدرێژایی تەمەنی كاركردن و دەرچوون و بڵاوبوونەوەی خزمەتێكی زۆری ئەو بوارە و بواری رۆشنبیریی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلەكەمانی كردووە.

رۆژنامەی(خەبات) وەکو زمانحاڵی پارتیمان، بەرهەمی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە بەڕابەرایەتی (بارزانی نەمر) هەروەها سەكۆیەكی دیكەی تێكۆشانی میدیاییە بۆ داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی نەتەوەكەمان، بۆیە توانیویەتی لەو كاروانەیدا مینبەرێكی بوێر بێ و رۆڵی شیاوی خۆی ببینێ لە بەدیهاتنی ئەو دەسكەوتانەی ئەمڕۆ بە خوێنی شەهیدە نەمرەكان هاتونەتە دی.

رۆژنامەی(خەبات) بەو سیستەمە پیشەوەرییە رێكوپێكەی كاركردنی ڕۆژانەی و بەپێی پەیرەوكردنی پرەنسیپ و ئیتیكی راستەقینەی رۆژنامەوانیی و بەرەچاوكردنی مسداقیەت و بەرپرسیاریتی، قوتابخانەیەكی میدیاییە بۆ بەرهەمهێنان و پێگەیاندنی كادیری لێھاتوو و ناوداری بواری رۆژنامەوانی و داڕشتنی نەریتی سەردەمیانی رۆژنامەوانی هەر بۆیەش تا ئەمڕۆكە بەردەوامە لە هەنگاوی بونیاتنەرانە و بەرهەمدار بۆ پێشخستنی رەوشی رۆشنبیریی و كوولتوری بەگشتی و بواری رۆژنامەگەریی بەتایبەتی.

رۆژنامەی(خەبات) بەدرێژایی ئەو تەمەنە دەوڵەمەندەی توانیویەتی خزمەتێكی زۆری زمان و ئەدەب و كوولتوری نەتەوەییمان بكات، ھاوکات سەرچاوەیەكی بەھاداری مێژوویی و ئەكادیمی و مەعریفیشە بۆ توێژی میدیاكاران و رۆشنبیر و ئەكادیمیستان، بۆیە وەكو گەنجینەیەكی رۆشنبیریی و مەعریفی مایەی رێز و ستایش و شانازییە.
لە (62)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) وێرای پشتیوانی بەردەوام و تەواوی خۆمان بۆ بەرەو پێشچوونی رۆژنامەكە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی رۆژنامەی(خەبات) دەكەین، دەستی ماندووبونتان دەگوشین و هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

دەزگای رۆشنبری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
3ـی نیسانی 2021

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.