هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دواجار پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی جێگیركرا.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی بودجه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات و واده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی .
دكتۆر ناسر هه‌ركی ئاماژه به‌وه‌شكرد ڕێككه‌وتنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری ئابووری و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت، رایگه‌یاند: له رووی سیاسییشه‌وه ئێمه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا، ته‌نها ئه‌وه نییه له‌رووی ماددیه‌وه هه‌ندێك جار شتمان به ده‌ست ناكه‌وێت، ئێمه له ڕووی یاساییشه‌وه دهسكهتمان به‌ده‌ست كه‌وتووه.
هه‌ركی گوتیشی: لێره‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هه‌رێم ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكار و پاڵپشت بوون بۆ جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان چونكه به‌رهه‌مێكی باشی ده‌بێت له داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.