Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:18

پۆلیسی که‌رکووک: باوکێک جه‌سته‌ی کوڕه‌که‌ی ده‌سوتێنێت

کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی پۆلیسی که‌رکووک رایگەیاند: لە گەڕەكێكی ئه‌م شاره‌ باوکێک ئازاری کوڕەکەی ده‌دات و دواتریش جەستەی ده‌ستووتێنێت.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی که‌رکووک به‌ میدیا عێراقیه‌كانی رایگه‌یاندووه‌، ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی غه‌رناته‌ی كه‌ركووك، بەهۆی سوتاوییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەهۆی بەدیکردنی شوێنی ئەشکەنجەدان بە جەستیەوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی وردی لەبارەی سوتانەکەیەوە دەستپێکرد.

گوته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک ده‌شڵێت: دواتر دەرکەوتووە کە لایەن باوکییەوە ئەشکەنجە دراوە و دواتر سووتاندویەتی کە بەشێکی زۆری بە دەست و قاچییەوە دیارە، گوتیشی: ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوکی منداڵه‌که ده‌رچووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.