Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:11

پارێزگاری هه‌ولێر: بۆهاوین نامانەوێت کەمترین کێشە و گرفتی کەم ئاوی هەبێت

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ شەمە 2021.4.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و سەرۆک و جێگری سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی ئەندازەی پارک و باخچەکان و خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر ئامادەی بوون، سەرەتا باس لە ئاوی خواردنەوەی ماڵان و کەمی ئاوی گەڕەکەکان کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بۆ هاوینی ئەمساڵ دەبێت کەمترین کێشە و گرفتی کەمی ئاوی هەبێت لەگەرەکەکان، لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر  لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە ئێستاوە هەرچی بە پێیوست دەزانن ئەنجامی بدەن بۆ نەهێڵانی کەم و کوڕیی و کێشە و گرفتەکان و ڕایگەیاند: "بۆهاوینی ئەمساڵ نامانەوێت کەمترین کێشە و گرفتی کەم ئاوی هەبێت".
پاشان پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشوتری لەگەڵ شارەوانییەکان کردووە، بەتایبەتی لێژنەکانی کەمکردنەوەی (ڕۆتین، سەرپێچیەکان، مولیدەکان) لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پاڵپشتى تەواوی پارێزگا بۆ هەرسێ لێژنە راگه‌یاند: "بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لەهیچ کەس و لایەنێک بکرێت کە سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی و ناوچەی سەوزاییەكان ئەنجامبدات، جگە لەوەش بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین، لێژنەی دیاریکراو پێویستە لەزووترین كاتدا میکانزمێکی دروست بۆ ئەوکارە بدۆزێتەوە و ئێوەش هاریکاری لێژنەی کەمکردنەوەی ڕۆتین بکەن بۆ کەمکردنەوەی کە بۆتە گرفت لەبەردەم ڕاییکردنی مامەڵە و کاروباری هاوڵاتییان".
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لەسەربرینی ئاژەڵ لەسەر چەند شەقامەێک کرا کەخەریکە دەبێتە دیاردە، لەوبارەیەوە پاریزگاری هەولێر تەئکیدی لە شارەوانییەکان کردەوە پێویستە ئەو حاڵەتە بنبڕبکرێت و بەهەموو شێوەیەک سەربرینی ئاژەڵ لەسەر شەقام قەدەغەیە و هەرکەس ئەنجامیبدات ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر، سەبارەت بە پاکڕاگرتنی ژینگە و پاک و خاوێنی شوێنە گشتییەکان و نرخی خواردن و خواردەمەنییەکان لە باخچە و پارکەکان کە هاوڵاتییان سەرنج تیبینیان لەسەر هەیە، گفتوگۆی لەسەر کراو و جەخت لەسەر چاودێریکردنیان کرایەوە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە شارەوانییەکانی هەولێر و لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.