نووسینگه‌ی د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیا و سۆشیاڵ میدیا ره‌تده‌كاته‌وه كه‌گوایه جێگری سه‌رۆك رایگه‌یاندووه: عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان شێواندووە کە گوایە جەنابیان راگەیاندووە"عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە رەت دەکەینەوە و رای دەگەیێنین کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە و پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی ھەوڵی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.