سهرۆك مهسعود بارزانی، بهبۆنهی كۆچی دوایی نهمام غهفوری پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاو كردهوه و رایدهگهێنێت: بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووریمان پێگەییشت كە لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.
دهقی پهیامی سهرهخۆشی سهرۆك بارزانی:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی كۆیە
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووریمان پێگەییشت كە لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایان و هەموو هەڤاڵ و هاوكارانی دكتۆرە نەمام دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
3ـی نیسانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.