راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ شەمە 2021.4.3، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پیشوازی لە (ئینریکی ستایجر) دامەزرینەری ڕێکخراوی سویسكروس (SWISSCROSS) و شاندێکی یاوەری کرد، کە کار بۆ یارمەتیدانی دووبارە بونیاتنانەوەی سیستەمی چاودێری تەندروستیی و بەهێزکردن و یارمەتیدانی ئەوکەسانە دەکات کەبەهۆی جەنگ و پاشماوەکانی گرفتی تەندروستیان بۆ دروست بووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: كه‌له‌دیداره‌كه‌دا، باس لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە کرا بەهاوکاری و هەماهەنگی دەزگای بارزانی لە هەولێری پایتەخت، لەپێناو دووبارە بونیات نانەوەی سیستەمی چاودێری تەندروستیی لەو شوێنانەی جەنگ وێرانی کردوون، هەروەها چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی جەنگ و پاشماوە و کاریگەرییەکانی دووچاری شێوان و لەدەستدانی بەشێک لە جەستەیان هاتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: وەک پارێزگای هەولێر، بۆ کردنەوەی بنکەی سەرەکی ڕێکخراوەکەتان و پرۆژەیەکی خێرخوازی لەم شێوەیە له‌شاره‌كه‌مان هەموو ئاسانکارییەکتان پێشکەش دەکەین و ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین و ئەوەی لەتواناشماندابێت بەدڵنییایەوە درێغی لێ ناکەین.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.